بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگی ڕابردوو وەزارەتی دادی توركیا تانەی دا لە دووەمین بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، ئەوەش بووە هۆی دواكەوتنی ئازادكردنی دەمیرتاش.
لەوەڵامدا فەرمانگەی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە و بەم رەتکردنەوەیەش، ئێستا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی پێشێل کردن و ئازادکردنی دەمیرتاش بووەتە بڕیاری کۆتایی.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە ٤تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانیان ڕەتکردوەتەوە بە بیانوی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلاکەرەوە نەبوون و دەمیرتاش لە دادگاکانی تورکیا ٤٧ دۆسیەی تاوانی بۆ دروستکراوە.
Your Comment