بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسیی و بڕیاردان له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بۆوه و له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به پشت به‌ستن به ئه‌نجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان و وه‌رگرتنی بۆچوونی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی دیار، هاوکات ڕاسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکانی هه‌رێم، بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکرێت و ئه‌نجام و ئاکامه‌کانی بخرێته ژێر پرسیاره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، له‌باره‌ی کەرکووک و ناوچه دابڕێندراوه‌کان، وه‌ک به‌رپرسیارێتیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هانی ده‌نگده‌رانمان ده‌ده‌ین به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و ده‌نگ به‌و کاندیده کوردانه بده‌ن، له‌پێناو کوردستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه و به‌رگریکردن له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران نییه، به‌تایبه‌ت، که پاره و چه‌ک و په‌یوه‌ندییه ئیقلیمییه‌کان، ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه له ڕه‌نگڕێژکردنی ئه‌نجامه‌کان ده‌بینن، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی ڕوکه‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی لێکه‌وتوه‌ته‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌زمونی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌به‌رده‌م شکست و بێ متمانه‌یی ده‌نگده‌ره.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له ده‌نگده‌ران کردوه، به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش گوزارشته له واقعێکی تاڵ له‌شکستی پڕۆسه‌ی سیاسی و نه‌مانی متمانه‌ی گشتی، که پێویستی به هێنانه‌دی شێوازێکی نوێی کاری سیاسی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، بۆئه‌وه‌ی چیتر هه‌ڵبژاردن نه‌بێته شانۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی کاستی ده‌سه‌ڵاتدار و نائومێدی زیاتر بۆ به‌ره‌ی ناڕازی و خه‌ڵک؛ بانگه‌واز له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌بژێری سیاسیی و ئه‌کادیمی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ده‌کات که پێکه‌وه به‌ره‌ی بایکۆت پێکبهێنین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی بایکۆت بکه‌ین.
ئەم بانگەوازەی گۆڕان لە کاتێکدا له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۰ی (تشرینی یەکەم/۱۰)ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕان کەمترین ڕێژەی دەنگدانی لە مێژوی خۆیدا بەدەست ھێنا، بە شێوەیەک ھیچ کاندیدێکی نەیتوانی یەک کورسی پەرلەمان بباتەوە.
Your Comment