ڕاگرتنی پەخشی بەرنامەی تاوتوێی NRT پێوەندیی بە حکوومەتی هەرێمەوە نییە

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە، هێزێکی سەر بە حکوومەتی هەڵی کوتابێتە سەر کەناڵی NRT و ڕایگەیاند، حکوومەت هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕووداوەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاندووە: هیچ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ هەڵی نەکوتایتە سەر کەناڵی NRT و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕووداوەوە نییە؛ هاوکات سەبارەت بەوەی ئەو کەناڵە هێزەکانی حکوومەتی تۆمەتبار کردووە وتی: دەکرێت لە ژێر هەڕەشە و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان ئەو کارەیان کردبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە هێزێکی ئەمنی بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید ڕاگرت.

News ID 226372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha