بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نامەیەکی پێگەیشتووە و تێیدا "سوپاسی کردووە بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌کانى له‌پێناو ئاشتی دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناکۆکى و ئاڵۆزييه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌کاته‌وه".
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه ۲۰۲۵/۱۰/۲۱ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، نامه‌يه‌کى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى وڵاته يه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ريکاوه پێگه‌يشت.
تيايدا سوپاسى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى ده‌کات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌کانى له‌پێناو ئاشتی دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناکۆکى و ئاڵۆزييه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌کاته‌وه.
له نامه‌که‌يدا بۆ سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆک تره‌مپ دووپاتی ده‌کاته‌وه که وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناکۆکييه کۆنه‌کاندا سه‌ربکه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌کى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا موکوڕيى خۆى و ئيدارهکهى بۆ جێگيرکردنى ئاشتييهکى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کۆتاييهێنان به شه‌ڕ و کوشتار له ناوچه‌که و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆک تره‌مپ له کۆتاييى نامه‌که‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌که‌ى ده‌خوازێت.
Your Comment