بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ پەسەند کرد، کە بوودجەکەی نزیکەی ٩٢٥ ملیار دۆلار بوو، کە ١٣٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای ئازادی سووریا لە باشووری سووریا تەرخان کردووە.
ئەنجومەنی پیران بە ئەنجامی ٧٧ دەنگی بەڵێ و ٢٢ دەنگی نەخێر، بڕیاردا بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان بۆ هەسەدە مووچە و پشتیوانی لۆجستی و مەشق و چەکسازی بگرێتەوە.
لە پڕۆژە یاساکەدا ٦٥ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە ١٥.٦ ملیۆن دۆلار بۆ مەشق و چەک، ٣٢.٤ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی لۆجستی، ١٥.٣ ملیۆن دۆلار بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و دامەزراوەکان١.٥ ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆن تەرخان کراوە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر کە بەسەر سووریادا سەپێنراوە، وەک هەنگاوێکە بەرەو سووک کردنی سزا ئابووری و سیاسییەکانی سەر دیمەشق.
Your Comment