بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیاکورد لە لێدوانێکدا دەڵێت: دواخستنی جێبەجێک ردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار لەلایەن دەسەڵاتداران لە دیمەشق، ئایندەی ڕێککەوتنەکە دەخاتە ژێر گومانەوە.
لەو چوارچێوەیەدا چیاکورد جەختی لەوە کردەوە کە چەکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) "هێڵی سوورن" کە ناتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت، چوونکە گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر پێکدەهێنن.
هاوکات چیاکورد ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی سووریادا کرد و بە تێکدانی هەر هەوڵێک بۆ چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا زانی. تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەیە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا ڕوودەدەن.
سەبارەت بە سیستمی حوکمڕانی لە سووریا چیا کورد جەختی لەوە کردەوە کە سیستەمی لامەرکەزیی، یەکگرتوویی خاکی سووریا دەپارێزێت.
Your Comment