بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد هەورامی، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی ڕۆژئاواییش، پێشنیازیان کردووە بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆکی ئاژانسی تایبەت بە پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
محەممەد هەورامی گوتیشی، بە وەرگرتنی پۆستەکە، بەرهەم ساڵح لە هەمان کاتیشدا دەبێتە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەبارەی هەڵوێستی بەرهەم ساڵح بۆ پێشنیازەکە، محەممەد هەورامی بە رووداوی گوت، خەریکی تاوتوێکردنیەتی و هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە.
بەرهەم ساڵح لە ۰۲-۱۰-۲۰۱۸ تاوەکو ۱۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۲ سەرۆککۆماری عێراق بوو، لە ۲۸ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۹ تاوەکو ۵ی نیسانی ۲۰۱۲ش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.
Your Comment