ڕێبەری باڵای ئێران: دانووستانێک کە ئەمریکا پێشوەختە ئەنجامەکەی دیاری بکات سوودی نییە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە ئێستادا بێسوودە و بگرە زیانی گەورەی بۆ وڵات هەیە چوونکە لایەنی ئەمریکی پێشوەختە ئەنجامی دانوستانەکانی دیاریکردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمشەو لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكردەوە، لە بارودۆخی ئێستادا، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی نییە، هیچ زیانێکیشیان لێ دوور ناخاتەوە. ئەوەش ئەو شتەیە كە تا ئێستا و لەم ساڵانەدا تێگەیشتوە، بینیویەتی، هەستی پێکردووە و ئەزموونی کردوە.

ڕێبەری ئاماژەی بەوەش كرد: پیتاندنی یۆرانیۆممان گەیاندوەتە ۶۰% کە پێویستی وڵاتە. بەڵام نیازمان نییە بۆ چەکی ئەتۆمی بەکاریبهێنین و ئەو زانستەی كە هەمانە لەو بوارەدا بە هەڕەشە و بۆمباران لەناو ناچێت.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی باسی لەوەش كرد: "لایەنی ئەمریکی دەڵێت ئێران نابێت پیتاندنی هەبێت، ئێمە لەم پرسە و هیچ پرسێکی تردا تسلیمی فشار نەبووین و نابین. داوای ئەوان واتە دەستکەوتە گەورەكانی وڵات و هەموو هەوڵ، تێچو، ئەو کێشە زۆرانەی تێپەڕێنراون بیکەن بە دووکەڵ و فڕێی بدەنە هەوا و لەناوی ببەن".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: لایەنی ئەمریکی پێشوەختە ئەنجامی دانوستانەکانی دیاریکردوە، ئەوە دانوستان نییە، سەپاندنی داواكانیانە و هیچ سوودێکی نییە. بۆیە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە بارودۆخی ئێستادا زیانێکی گەورەی بۆ وڵات هەیە کە ڕەنگە بتوانرێت بوترێت هەندێک لەم زیانانە قەرەبوو نەکراوەن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش دەشڵیت: "۱۰ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێککەوتنێکمان واژۆکرد، بڕیار بو سزاکان هەڵبوەشێننەوە و پەیوەندییەكانی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاسایی ببێتە. ئەو ۱۰ ساڵە ئەمڕۆ کۆتاییهات و سزاکان هەڵنەگیرا و کێشە ئەتۆمییەکانی وڵات دو هێندە زیادی کرد. ئەمە بەڵێنی لایەنی ئەمریکییە".

News ID 226138

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha