بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هه‌رێمى کوردستان به گرنگييێکى زۆره‌وه له گفتوگۆکان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌کان ده‌رباره‌ى فەلهستين ده‌ڕوانێت.
سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت: "ئێمه له هه‌رێمى کوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌له‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌کاندا، دووپات ده‌که‌ينه‌وه".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "ئێمه وه‌ک گه‌لێک که زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واکانمان داوه، به‌ڕێزه‌وه له تێکۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فەلهستين له‌پێناو ئازادی‌دا دهڕوانين و ساڵانێکى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فهلهستينمان له هه‌رێمى کوردستان هه‌يه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ينه‌وه که شه‌ڕ و کوشتار هيچ کێشه‌يه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و کرداره چهکدارييهکان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييهکان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌کان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌که و ئاسايش و ژيانى شکۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر بکرێت و بسه‌لمێنرێت.
Your Comment