سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان ڕایگەیاند، پشتگیری لە مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌له‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌کاندا دەکەین.
دڵشاد مەجید ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گفتوگۆی تایبەتی خۆیدا لەگەڵ کوردپرێس، دۆخی ئێستای شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی ئەو شەڕەی لەسەر ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە تاوتوێ کردووە. ناوبراو جەخت لە یەکلایی کردنەوەی پرسی فەلەستین و پێوەندیی ئەو پرسە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەتی ڕۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین لە ئاڕاستە ژیێۆپۆلۆتیکەکاندا دەکاتەوە. هەروەها شرۆڤەیەک لەبارەی گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و دابەزینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە لەبەرامبەر هێزە نوێکان دەخرێتە بەر باس.