بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له جاشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، که وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانه دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
سه‌رۆکی حکوومه‌ت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی له هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست و جه‌ختی له گرنگیی پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندی دولایه‌نه کرده‌وه.
هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا، ئاماژه‌ی به پێگه‌ی گرنگیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هاوبه‌شێکی ستراتیجی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا کرد و پشتیوانیی و خواستی وڵاته‌که‌شی بۆ به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا دووپات کرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له زووترین کاتدا ده‌ستپێبکاته‌وه و حکوومه‌تی فیدڕاڵ، مووچه و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت.
Your Comment