بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی دیاربەکر، لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەین دەمیرتاشیان کرد.
لەمبارەوە چاندار دەڵێت: "سەلاحەددین دەمیرتاش چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە، کە لە ۸ی تەممووزی ۲۰۲۵ دەرچووە. ماوەی تانەلێدانی تورکیا خەریکە کۆتایی دێت و ئەگەر تورکیا ناڕەزایی دەرنەبڕێت، دەمیرتاش دەستبەجێ ئازاد دەکرێت".

چاندار ئاماژەی بەوەشدا: "دۆخی ئێستا نیشانەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەرەو ئاشتی هەنگاو نانێت؛ چوونکە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت، پێویستە متمانە و پشتیوانی کۆمەڵگا بەدەستبهێنرێت، بەڵام بە هێشتنەوەی سەلاحەددین دەمیرتاش لە زینداندا، ناتوانرێت هیچ متمانەیەک لەم پرۆسەیەدا بۆ کۆمەڵگا دروست بکرێت".

Your Comment