جەنگیز چاندار دەڵێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا یان چەند ڕۆژی داهاتوودا دەمیرتاش ئازاد دەكرێت، قسەكە ئەردۆغان پەیامێک بوو بۆ دادگای ئەنقەرە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دیاربەکری سەر بە دەم پارتی پاش سەردانێکی بۆ لای سەلاحەددین دەمیرتاش، ڕایگەیاند ئەگەر بەڕاستی پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردبێت، پێویستە دەمیرتاش و مزراکلی ئازاد بکرێن.