لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی دۆخی ئاو لە عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: گەلی عێراق ستەملێکراون و ڕەنگە هاوڵاتیان توانای قبووڵكردنی ئەو دۆخەیان نەبێت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە: پشتگوێخستنی قەیرانی کەمئاویی گەلی ستەمدیدەی عێراق ڕووبەڕووی کارەساتی گەورەتر دەکاتەوە، کە ڕەنگە هاوڵاتیان توانای قبووڵكردنی ئەو دۆخەیان نەبێت.
ناوبراو دەشڵێت: داواكارم بەزووترین کات دانووستان و ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ تورکیا بگیرێتەبەر، بە مەبەستی بەردانەوەی پشكی ئاویی عێراق لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.
Your Comment