ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتی

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندیی حکوومەتەکەی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و سەلامەت دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوودانی لە میانی پێشکەش کردنی وتارێکدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیێکی دیموکراتی لە تشرینی دووەمی داهاتوودا، کە وێستگەیەکی جیاکەرەوەیە لە رێڕەوی گواستنەوەی سیاسیی ئاشتییانەدا، کە تیایدا رێز لە ویستی دەنگدەران دەگیرێت".

ناوبراو وتیشی: "دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەت پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ گرفت، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە هەماهەنگیی فراوانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی".

لە درێژەدا سوودانی ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی کابینەکەی کرد، بۆ پاڵپشتی کردنی دامەزراوە ئەمنییەکان، وتیشی دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی ئاژاوەگێڕی دەبنەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی یەکێکە لە ئاستەنگە راستەقینەکانی بەردەمیان و بەرەنگاربوونەوەیان کاری لەپێشینەی حکوومەتە.

News ID 226082

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha