هۆشداریی واشنتن لەسەر ئەمریکییە دەستگیرکراوەکەی لالەزار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی برایان ویڵسن ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی كە لە شەڕەكەی لالەزاردا دەستگیركراوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: "لە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە، ئێمە پابەندبوونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت دەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجیدی وەردەگرین. بەهۆی پاراستنی نهێنی و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هەروەها هاتووە: بەپێی ئەم فەرمانە جێبەجێکاریە، ئەو ئەکتەرانەی کە وەک سپۆنسەری دەستبەسەرکردنی نایاسایی دەستنیشان دەکرێن ڕووبەڕوی سزای قورس دەبنەوە لەوانە سزای ئابوری، سنووردارکردنی دەرکردنی ڤیزا، سنووردارکردنی یارمەتی دەرەکی و سنووردارکردنی گەشت بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکی".

ئەمەش لە كاتێكدا، مارکۆ روبیۆ ئەوەی ئاشكراكردوە: "ی۵ ئەیلولی ۲۰۲۵ سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە ڕێوشوێنی بێ وێنە دەگرێتەبەر بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو کەسانەی کە بەنایاسایی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵات دەستبەسەردەکەن".

News ID 226056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha