سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومی دامەزرانی ۸۶ باڵیۆزی نوێی دەکرد

لەتیف  ڕەشید، واژۆی لەسەر مەرسوومی دامەزرانی ۸۶ باڵیۆز دەکرد و ڕێکارەکانی دامەزرانی گرووپی دووەمی باڵیۆزەکانیش بەردەوامە کە سەرجەمیان ۹۳ باڵیۆزن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "د. لەتیف  ڕەشید، فەرمانی کۆماریی ژمارە ۴۳ـی دەرکرد و گرووپی یەکەمی باڵیۆزەکانی دیاریکرد، کە ژمارەیان ۸۶ باڵیۆزە بەمەبەستی تەواوکردی ڕێکارەکانی دامەزراندیان".

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە هەمانکاتدا لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان پێداچونەوە بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی گرووپی دووەم دەکرێت، دواتر فەرمانێک بۆ دامەزراندنیان دەردەکرێت، ئەوەش کاتێک ڕێکارەکانی دامەزراندن تەواو دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستی باڵیۆزەکانی پەسەند کە پێکهاتبوو لە ۹۳ باڵیۆز و ۱۷ـیان لە پشکی کورد بوون. هەروەها ۴۹ـی بۆ شیعەکان و ۲۳ باڵیۆز بۆ سونەکان و ئەوەی دیکەش بۆ پێکهاتەکانە.

لە لیستەکەدا کاندیدی کوردی ئێزدی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدێکی دیکەی کوردیش لەسەر پشکی پارتی تەقەدوم دەبنە باڵیۆز، کە ئەوە پشکی کورد بەشێوەیەکی نافەرمی زیاد دەکات بۆ ۱۹ باڵیۆز.

باڵیۆزە نوێیە کوردەکان بریتین لە:

 ۱- سەلوان رەشید شنگالی، دکتۆرا لە یاسا، لە دایکبووی ۱۹۶۶، وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پارتی)

۲- بێوان جاسم ئیبراهیم عەبدوڵڵا زاویتەیی، ماستەر لە یاسا، لەدایکبووی ۱۹۷۸، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پارتی)

۳- عیماد محەممەد میرزا محەممەد ، ماستەر لە زانستی سیاسی، لەدایکبووی ۱۹۷۱، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)

۴- ئامەد عەبدولحەمید محەممەد بۆتانی، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی ۱۹۷۵، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)

۵- رەوەز مەهدی خۆشناو، بەکالۆریۆس لە پزیشکی، لەدایکبووی ۱۹۷۹، پەرلەمانتاری پێشوتر (پارتی)

۶- ئەشواق نەجمەدین عەباس محەممەد جاف، دکتۆرا لە دەرمانسازی، لەدایکبووی ۱۹۷۲، پەرلەمانتاری پێشوتر (پارتی)

۷- دانا محەممەد جەزا عەلی محەممەد، بەکالۆریۆس لە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، لەدایکبووی ۱۹۷۵، پەرلەمانتاری پێشو (پارتی)

۸- برین سەعید تەحسین بەگ، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی ۱۹۸۱، دیپلۆماتکار (پارتی)

۹- دلێر دارا تۆفیق فەتحوڵڵا تۆفیق، بەکالۆریۆس لە عەرەبی، لەدایکبووی ۱۹۶۷، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)

۱۰- شێرزاد ئەحمەد محەممەد حەسەن جاف، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی ۱۹۸۰، راوێژکاری لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)

۱۱- بەریڤان مستەفا ئیبراهیم محەممەد دۆسکی، ماستەر لە وەرگێڕان، لەدایکبووی ۱۹۶۴، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)

۱۲- محەممەد ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کیمیایی، لەدایکبووی ۱۹۷۶، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)

۱۳- سەرحەد سەردار عەبدولرەحمان فەتاح، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری شارستانی، لەدایکبووی ۱۹۶۵، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)

۱۴- جوان ئیحسان فەوزی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبووی ۱۹۷۵، پەرلەمانتاری پێشو (یەکێتی)

۱۵- دەرون فەرەیدون عەبدوڵڵا، دکتۆرا لە کارگێڕی، لەدایکبووی ۱۹۸۳، کارمەندی حکومی (یەکێتی)

۱۶- زانا بێستون عەلی، بەکارلۆس لە زمان، لەدایکبووی ۱۹۸۳، کارمەندی حکوومی (یەکێتی)

۱۷- دانا سەعید سۆفی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبووی ۱۹۷۱، مامۆستای زانکۆ (یەکێتی)

۱۸- هاوڕێ محەممەد غەریب  عەبدولقادر جەلال تاڵەبانی، ماستەر، لەدایکبووی ۱۹۶۹، وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)

۱۹- محەممەد سەمیر عزەت سامی نەقشبەندی، بەکالۆریۆس لە زانستی سیاسی، لەدایکبووی ۱۹۷۵، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (کوردە، بەڵام لەسەر لیستی تەقەدومە).

News ID 226048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha