بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجه‌ر باکرهان له چاوپێکه‌وتنێیکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی مه‌هه‌په و عومه‌ر چه‌لیکی وته‌بێژی ئاکه‌په له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند: "دیالۆگ تاکه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه، چاره‌سه‌رکردنیشیان به دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ماف ده‌بێت، نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپه‌راسیۆن".
توجه‌ر باکرهان وتیشی: "له‌م جوگرافیایه‌دا بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی خوشک-برایه‌تی نێوان گه‌لانی کورد، تورک، عه‌ره‌ب و فارس به‌هێزبکرێت، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت پێوانه‌کانی یه‌کسانی قبووڵ بکرێت، چاوه‌ڕوانی ملیۆنان کوردی باکووری کوردستان له تورکیا ئه‌وه‌یه، پێگه، شکۆ و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له وڵاتانی دراوسێدا بپارێزێت".
هاوسه‌رۆکی ده‌م پارتی باسی له‌وه‌شکرد، داوای "ڕاده‌ستبوون" به‌بێ دابین کردنی گه‌ره‌نتی و پێگه بۆ کورد دووره له دادپه‌روه‌ری و بونیاتنانی ئاشتییه‌وه.
تونجه‌ر باکرهان ده‌شڵێت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به دیدگای نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک چه‌ندین ساڵه بۆ تورکیا، سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتییانه پێشکه‌ش کردوه، ئه‌و خواسته‌ی ئۆجه‌لانی بانگهێشتی په‌رله‌مان کردوه ده‌بێت ئاماده‌بێت بۆ پێشنیاره‌کانی چاره‌سه‌ری ئۆجه‌لان و بتوانێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکات".
Your Comment