هەڵویستی ئەردۆغان بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییێک لەگەڵ ئیسرائیل "شەرافەتمەندانەیە"

کەسایەتی ئاینیی دیاری کوردستان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەردۆغان دوو پاتکردەوە، ئەوەش بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییێک لەگەڵ ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت: "ستایشی ئەو بڕیارە مێژوویەی کۆماری تورکیا دەکەین بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییێک و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی قەوارەی زایۆنی، ئەمە بڕیارێکی مێژووییە".

عەلی قەرەداغی هەڵوێستی ئەردۆغان بە " شەرەفمەندانە " ناوزەد دەکات.

سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەروەها لە درێژەی پەیامەکەید داوا لەسەرجەم وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکات چاو لە تورکیا بکەن و "هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بپچڕێنن".

News ID 226006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha