بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات له سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "شاری سلێمانی مێژوییه‌كی پڕ شانازی هه‌یه له دیموكراسی و له تێڕوانینێكی زۆری تایبه‌ت بۆ ژیان، له سلێمانی بۆچونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازادانه گوزارشتی لێده‌كرێت، كه تیایدا هه‌میشه دیالۆگ سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر بێده‌نگیدا و ڕوبه‌ڕوی بارودۆخه قورسه‌كان ده‌بێته‌وه".
تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باشتر ده‌بێت كاتێک ئازاد ده‌بێت و هه‌موان جێگه‌یان تیادا ببێته‌وه و دادپه‌روه‌ری هه‌بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد، "دیموکراسی بە تەنیا بەدی نایەت، دیموکراسی کاتێک گەشەدەکات کە پرد لەگەڵ وڵاتان و گەلانی دیکەدا دروستبکەین و سەرکەوتنەکان بەش بکەین و دڵنیابینەوە ئازادی و شکۆ مافی بۆ هه‌موانه نه‌ک بۆ كه‌مینه‌یه‌ک".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەماهەنگیی بەهێزتر بکەن، تاوەکوو لەسەر ئاستی هەرێمەکەدا بتوانن بە دەنگێکی ئازاد و رونتر قسەبکەن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین ئاڵنگاریی لەبەردەمدایە ئاڵنگاری کە دانبەخۆداگرتنی هاوڵاتییان و سەقامگیریی وڵاتەکەمان تاقی دەکاتەوە، دەیان ملیۆن خەڵک بەدەست جەنگ و ململانێکانەوە دەناڵێنن".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌ڵێت: "تاوەکوو دێت دەسەڵاتی تاکڕەوی و ناعەدالەتی، بنەماکانی دیموکراسی لاواز دەکەن و ئازاری هاوڵاتییانى مەدەنییش زیاد دەکەن، هەر لە غەززەوە تاوەکو سووریا، لە یەمەنەوە تاوەکو گۆشەکانی دیکەی جیهان، ئەمانە خەمێکی گەورەن لەسەر دڵمان، بەتایبەتی ئەو زوڵمانەی لە فەلەستین دەکرێن، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و ڕۆژئاوا چۆن دەتوانن باسی وانەی دیموکراسی بۆ ئێمە بکەن، لەکاتێکدا کە رێگە دەدەن تۆقاندن لە فەڵەستین ڕووبدات".
Your Comment