بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە، چوار سەرباز ڕۆژی سێشەممە لە بۆردوومانی درۆنێکی ئیسرائیلدا کوژراون.
بەگوتەی بەرپرسەکە، درۆنێک باڵەخانەیێکی سەربازیی سەر بە فیرقەی ۴۴ـی سوپای سووریای لە ناوچەی کیسوە لە ڕۆژئاوای دیمەشق کردبووە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی جیاوازتری سەبارەت بە هەمان ڕووداو بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئیسرائیل دووجار ئەو بارەگایەی سوپای سووریای بۆردوومان کردووە.
بەگوێرەى ڕوانگەی سووری، بەهۆی بۆردوومانەکەوە، پێنج ئەندامی سوپا کوژراون، کە فەرماندەیێکیان تیادایە.
Your Comment