شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات ئەوەش دوای مانگێک دێت کە هیچ دیدارێک لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام نەدراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی كردەوە: ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری شاری وان، مەدحەت سانجار، پەرلەمانتاری ئورفا و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆ دەبنەوە.

هاوکات سەردانەکە، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و ئۆجەلان دەبێت لە دوای دامەزراندنی کۆمسیۆنی هاودەنگی نیشتیمانی، برایەتی و دیموکراسی.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان پەیامەکانی سەبارەت بە کارەکانی کۆمیسیۆن و پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە بگەیەنێتە شاندەکە و دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە توڵای هاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاندووە، ماوەی مانگێکە هیچ دیدارێک لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام نەدراوە و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، بۆیە پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمان بەبێ دواکەوتن لەگەڵ ناوبراو کۆ ببێتەوە.

News ID 225981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha