درۆنەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند پێگەیێک لە نزیکی بەنداوی تشرین

دوای هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع؛ سوپای تورکیا چەند پێگەیێکی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی خۆجێیی ڕایگەیاند: دوێنێ شەو فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو پێگەی لە سنووری بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری دەربارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکرد.

ئەم بۆردوومانە دوای ئەوە هات دوێنێ شەو گرووپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، پەلاماری دەوروبەری دێرەزووریان دا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەرپەرچیان دانەوە.

News ID 225974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha