بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی دانیشتنی دیالۆگدا کە ژمارەیێک وەزیر و ئەکادیمی و سیاسەتمەدار و ئەندامانی سەندیکا پیشەیی و کەسایەتییەکانی پارێزگاری ئیدلب ئامادەی بوون، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: "ئەوانەی داوای دابەشبوون لە سووریا دەکەن لەڕووی سیاسییەوە نەزان و خەونبینن، زۆرجار بیرۆکەی خەوناوی لایەنگرەکانیان بەرەو خۆکوشتن دەبات".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: "هیچ مهترسییێکی دابهشبوون له سووریا نابینم، لهنێو ههندێک کهسدا خواست ههیه بۆ دابهش کردنی سووریا و ههوڵدان بۆ دروست کردنی کانتۆنی ناوخۆیی، بهڵام له ڕووی لۆژیکی و نهتهوهیی و کلتورییهوه ئهوه مهحاڵه".
شهرع هۆشداری له "ڕکابەریی نەرێنی و تەماحی پۆست و دابەشبوونی سیاسی و گەڕان بەدوای ڕۆڵەکاندا"دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە کاریگەری لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگا هەیە، بەتایبەتی کە ئهوان لە قۆناغی بنیاتنانی دەوڵەتدان، کە بەوتەی ناوبراو بە هەلومەرجی جیاواز تایبەتمەندە.
سەرۆکی کاتیی سووریا ئهوهشی وت: "پشتبەستنی هەندێک لایەن بە زلهێزەکانی ناوچەکە، وەک ئیسرائیل، زۆر قورسە، ناوچەی باشوور دانیشتوانی چڕ و پڕە و هەر دوژمنێک هەوڵی چوونە ژوورەوەی بدات، ناچار دەبێت پۆلیسێک لەبەردەم دەرگای هەموو ماڵێکدا دابنێت و ئەوەش لە واقیعدا قورسە".
سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوهیدا، شهرع جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەت پابەندە بە لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە پێشێلکارییان لە سوەیدا ئەنجام داوە.
Your Comment