بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا، "پیرۆزبایی گەرم" لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و ئەندامان و جەماوەری ئەو حیزبە دەکات.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ۷۹ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Your Comment