جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان شاسوار عەبدولواحید و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.
سەرچاوەیێكی باڵای ئەمنی لە سلێمانی ڕایگەیاند: بە فەرمانی دادوەر هێزێکی پۆلیسی سلێمانی لە گوندی ئەڵمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیر کردووە.
پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی سووتاندنی بازاری دارەسووتاوەکە ڕاگەیاند.