لە ئامێدی گۆڕێکی بەکۆماڵ دۆزرایەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی مێرگەتیای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە، کە حەوت ڕووفاتی سەردەمی بەعسی تێدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سایتی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە وارشین سەلمان، قایمقامی شارۆچکەی ئامێدی سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ  ڕایگەیاندووە: گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی مێرگەتیای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە، کە ڕووفاتی حەوت شەهیدی سەردەمی بەعسی تێدایە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ڕووفاتی حەوت شەهیدی سەردەمی بەعسی تێدایە، کە خەڵکی گوندی مێرگەتی بوون و بە جلی کوردییەوە گولـلەباران کراون.

وارشین سەلمان وتیشی: گۆڕەکە لەلایەن کەسانی شارەزاو پسپۆڕەوە هەڵدراوەتەوە و لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان

News ID 225885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha