بانگەشەی هێرشی هەسەدە بۆ سەر بنکەی هێزەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر دوورە لە ڕاستیەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریاوە بڵاو کراوەتەوە و باس لە پەلاماری بنکەکانیان لەلایەن هەسەدەوە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەلێت: ''بەپێچەوانەوە ملیشیا بێ دیسپلینەکان کە لە چوارچێوەی ڕیزەکانی هێزەکانی حکوومەتی سووریادا کاردەکەن، ئەوانەن کە بەردەوامن لە ئیستفزازی و هێرشە دووبارەکانیان بۆ سەر ناوچە بەرکەوتنەکان لە ناوچەی دێرحەفەر. ئەمەش ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕوویدا، کاتێک ئەم کوتلانە زیاتر لە دە تۆپخانەی ناڕەوایان بۆ سەر ناوچە دانیشتووەکان هەڵدا، هێزەکانمان مافی تەواوی خۆیان لە بەرگری کردن و وەڵامدانەوەی سەرچاوەکانی ئاگردا بەکارهێنا".

ئاماژە بەوەش کراوە، هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و چەواشەکردنی ڕای گشتی خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناکات. دەلین: ''لە کاتێکدا ئێمە جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئاگربەست دەکەینەوە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو حکوومەتی سووریا دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و دەست بەسەر ئەو کوتلە بێ ئیدارەدانانەدا بگرن کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا کاردەکەن".

هەسەدە جەختیش دەکاتەوە: "هێزەکانمان ئەوپەڕی خۆگرتن لە بەرامبەر هێرش و ئیستفزازی دووبارەبووەکانی ئەو کوتلانەدا دەبەن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە هەڵکەندنی خەندەق و گواستنەوەی چەکدارەکان، ئەمەش نیازی خۆیان بۆ پەرەسەندنی شەڕکردن پشتڕاست دەکاتەوە".

News ID 225850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha