تورکیا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی هەناردەی سێ وڵاتی ئاشکرانەکراو دەکات

کۆمپانیای (MDT) لە پەراوێزی حەڤدەهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازیی بەگریی تورکیا (IDEF) لە ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند لەگەڵ سێ وڵاتی بیانی ڕێککەوتنی هێڵی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ڕاهێنانیان واژۆ کردووە، بەڵام ناوی ئەو سێ وڵاتە کە بە وتەی کۆمپانیاکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیشەسازی بەرگریی تورکیا هەنگاوێکی نوێ لە بواری هاوکارییە سەربازییەکان هەڵگرتووە ئەوەش بە واژۆ کردنی ڕێککەوتنی هەناردە کردنی سێ هێڵی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی بۆ سێ وڵاتی بیانی. ڕێککەوتنەکە لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی پیشەسازی بەرگریی (IDEF) لە ئیستەنبووڵ کراوە. پێشانگاکە بە میوانداری وەزارەتی بەرگریی نیشتمانی و پشتیوانی سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگریی تورکیا و بە ئامادەبوونی کۆمپانیا ناوخۆییە چالاکەکان لە پیشەسازی سەربازی بەڕێوەچووە. بەپێی ڕێککەوتنەکان کۆمپانیای (MDT) پابەندبووە وێڕای وەگەڕ خستنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی و چەک، خزمەتگوزاریی وەکوو گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی، ڕاوێژکاری پسپۆڕی و ڕاهێنانی هێزەکان بۆ لایەنە بیانییەکان پێشکەش بکات.

تورکیا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی چەک هەناردەی چەند وڵاتی نائاشکرا دەکات

فاتیح دۆغان جێگری بەڕێوەبەری (MDT) وتی هێڵەکانی بەرهەمهێنان بریتین لە تەقەمەنی جۆراوجۆر وەکوو (۱۹*۹mm) (٤٥*٥.٥٦mm) (٥۱*۷.٦۲mm( (۳۹*۷.٦۲mm(  و هەروەها تەقەمەنی ۱۲.۷و ۲٠و ۳٠و٤٠میلی مەتری لە خۆدەگرێت، هێڵەکان بە شێوازی ئامادە بۆ کارکردن ڕادەستی کڕیاران دەکرێت.

بە وتەی ناوبراو یەکێک لە وڵاتانی کڕیار کۆمارێکی تورکە و دوو وڵاتی دیکەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. دۆغان هەروەها ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە بەنیازە کارگەیەکی نوێ تەقەمەنی دوای تەواو کردنی پڕۆژە بیانییەکە لە ناو خۆی تورکیا دابمەزرێنێت.

تورکیا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی چەک هەناردەی چەند وڵاتی نائاشکرا دەکات

ناوبراو ئاماژەشی دا بە زیاد بوونی خواستی جیهانی بۆ کەلووپەلی سەربازی و وتی وڵاتان لە هەوڵی بەهێز کردنی توانای بەرگریی و سەربەخۆیی خۆیانن لە بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنیدا و جەختی کردەوە دامەزراندنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی زانیاری تەکنیکی بەشێکە لەم پرۆسەیە.

شایانی باسە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوو پەیوەندیی بازرگانی و بەرگری چالاکی لەگەڵ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە، لەوان قەتەر و ئیمارات و سعوودیه کڕیارانی درۆن و زرێپۆش و کەلووپەلە بەرگریەکانی تورکییا بوون. هەروەها پاکستان و ئازەربایجان لە کڕیارە نەریتەکانی چەک و تێکنۆلۆژییە بەرگرییەکانی تورکیان.

تورکیا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی چەک هەناردەی چەند وڵاتی نائاشکرا دەکات

بەمحاڵەشەوە زانیاریی ورد سەبارەت بە ڕێککەتنە نوێیەکەی (MDT) و ناوی وڵاتەکان ئاشکرا نەکراوە و هێشتا ڕوون نییە بۆچی حکوومەتی تورکیا ڕەتیکردووەتەوە ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا بکات.

ئەگەری هەیە کڕیارانی ئەمجارەش هەمان ئەو وڵاتانە بن کە پێشتر کڕیاری درۆن و زرێپۆش لە تورکیا بوون.

News ID 225830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha