سەرکردایەتی مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ پابەندبوونی حکوومەت گرنگە بۆ سەقامگیری سووریا

تۆماس باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا ستایشی هەوڵەکانی مەزڵووم عەبدی و هەسەدە دەکات و دەڵێت هەوڵەکانتان گرنگە بۆ سەقامگیریی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پۆستێکیدا لە سەکۆی "ئێکس" کە ئاڕاستەی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کردووە، دەڵێت: سەرکردایەتی ئێوە و هەوڵە ماندوونەناسەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ پابەندبوونی بێوچانی حکوومەتی سووریا بە گشتگیری بە سەرکردایەتی سەرۆک شەرع، گرنگ و بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری سووریا (یەک سوپا، یەک حکوومەت، یەک دەوڵەت)".

باراک ڕاشیگەیاندووە: ئێمە گفتوگۆی بونیادنەر بۆ بەهێزکردنی تەواوکاری و یەکڕیزی زۆر بەرز دەنرخێنین، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەکەین بۆ داهاتوویێکی سەقامگیر.

News ID 225829

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha