لەگەڵ ئەوەدا نین "پڕۆسەی ئاشتی" بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت

ئەندامانی دەم پارتیی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی، ڕایدەگەیێنن: لەگەڵ ئەوەدا نین پرۆسەکە بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوڵستان کڵچ کۆچی غیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، خۆی و هەریەک لە (دانش بەشتاش، سەروهان ئۆلوچ و جەنگیز چیچەک) پەرلەمانتارانی دەمپارتی، دیاری کراون بۆ ئەوەی بکرێنە ئەندامی کۆمسیۆنەکەی پەرلەمان.

جێگری سەرۆکی دەم پاری جەختی کردەوە، ئەوان دژی ئەوەن کۆمسیۆنەکەی پەرلەمان و پرۆسەکە بەناوی "تورکیای بێ تیرۆر"ـەوە ناو ببرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، کێشەی کورد بەبێ باسکردنی هۆکارە سەرەکییەکانی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت، پێویستە کۆمیسیۆنەکە دیموکراسیی و ئاشتەوایی لەخۆ بگرێت و بە شێوازێک کار بکات کە کێشەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بکات.

News ID 225828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha