دوو سکاڵا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەت کرایەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۱ـی تەممووزی ۲۰۲۵، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە.

هەردوو سکاڵاکە لە لایەن سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کرابوون.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەتکردنەوەی ئەو دوو سکاڵایەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ۲۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴ بەڕێوەچوو و زیاتر لە سەدا ۷۰ـی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.

News ID 225789

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha