بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجه‌ر باكرهان و تولای حاتیمۆغولاری، هاوسه‌رۆكانی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی)، له زیندانی كهندرا له كۆجاعهلی له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سه‌مرا گوزه‌ل كۆ بوونه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سه‌لچوک مزراكلی له زیندانی ئه‌درنه كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، تونجه‌ر باكرهان له به‌رده‌م زیندانی ئه‌درنه ڕایگه‌یاند: "دۆخی ته‌ندروستی زیندانییه‌كان باش بوو، پێشنیارێكی زۆر به‌نرخیان پێشكه‌ش كرد و ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌ركێكیان پێ بدرێت بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پرۆسه‌كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌م بابه‌ته ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئێمه باسی ده‌كه‌ین، له پڕۆسه‌یێكی وادا كه باسی ئاشتی ده‌كه‌ین و له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیش دانران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دۆسیه‌ی پیلانگێڕی كۆبانێدا دادگایی ده‌كرێن، له‌وانه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هه‌ڤاڵانی دیكه‌مان، پێویسته له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌گه‌ڵمان بن".
تونجه‌ر باكرهان جه‌ختی كرده‌وه: "بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی باشتر به‌ره‌وپێش بچێت، پێویسته ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له دۆسییه‌ی پیلانگێڕی كۆبانێدا تاوانبار و دادگایی ده‌كرێن، به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئازاد بكرێن".
هاوكات تولای حاتیمۆغولاری ڕایگه‌یاند: ئه‌وان له پرۆسهیێكدان كه چه‌كه‌كان بێده‌نگ ده‌كرێن و زمانی ئاشتی په‌ره ده‌ستێنێت و جگه له‌وه‌ش له پرۆسهیهكداین كه باس له دامه‌زراندنی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک ده‌كه‌ین، له پرۆسه‌یێکی وه‌هادا له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌نجامێكی به‌په‌له به‌دی بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا، تورک، كورد، لاز، چه‌ركه‌س و ۷۲ نه‌ته‌وه دڵخۆشبن.
Your Comment