بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیامێکی سەبارەت بە پاڵپشتی لە چارەسەرکردنی سیاسی لە سووریا و هەوڵدان بۆ یەکخستنی نێوان ڕوانگە جیاوازەکان بڵاو کردەوە و دەسخۆشی لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا کرد.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە هەندێک وتاری فەرمی کە بەوتەی ئەو ئەبنە هۆی سەرهەڵدانی ڕق و کینە نیگەرانی خۆی دەربڕیووە و داوای ڕوڵگێڕانی زیاتری کرد بۆتۆکمە کردنی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.
دەقی پەیامەکەی ئیلهام ئەحمەد کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە X خۆی بڵاوی کردۆتەوە:
ئێمە لە پاڵپشتی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا لە چارەسەری سیاسی لە سووریا و هەوڵەکانیان بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگە جیاوازەکان دەسخۆشی دەکەین.
بەم حاڵەشەوە نیگرانین سەبارەت بە چڕ بوونەوەی گوتاری شەڕئەنگیزانە و تۆمەتبار کردنی لایەنی بەرانبەر بە خەیانەت، کە لە هەندێک بەیاننامە فەرمیەکاندا دەبینرێت.
ئێمە جەختمان لەسەر ڕۆڵێکی سازێنەرە، ڕوڵێک کە گفتوگۆ کردن بەهێز دەکات نەک لاواز. شایانی باسە ئیلهام ئەحمەد لەمدواییانەدا یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی سیاسەتدانانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بووە و هەڵویستەکانی ناوبراو لە زۆرینەی کاتدا دەرخەری هەڵویستی ئیدارەی خۆسەر بووە هەمبەر پێشهاتە ناوچەیی و ناوخۆییەکان.
Your Comment