ئیلهام ئەحمەد سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکات

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری  وێڕای  دەریڕینی پێزانینی خۆی لە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە چارەسەری سیاسی لە سوریە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی گوتاری شەڕئەنگیزانە و تۆمەتبار کردنی لایەنی بەرامبەر لەلایەن بەرپرسە فەرمیەکانی سووریاوە دەربڕیووە  و جەختی لە سەر گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی سووریا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی  سووریا پەیامێکی سەبارەت بە پاڵپشتی لە چارەسەرکردنی سیاسی لە سووریا و هەوڵدان بۆ یەکخستنی نێوان ڕوانگە جیاوازەکان بڵاو کردەوە و دەسخۆشی لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا کرد.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە هەندێک وتاری فەرمی کە بەوتەی ئەو ئەبنە هۆی سەرهەڵدانی ڕق و کینە نیگەرانی خۆی دەربڕیووە و داوای ڕوڵگێڕانی زیاتری کرد بۆتۆکمە کردنی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.

دەقی پەیامەکەی ئیلهام ئەحمەد کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە X خۆی بڵاوی کردۆتەوە:

ئێمە لە پاڵپشتی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا لە چارەسەری سیاسی لە سووریا و هەوڵەکانیان بۆ  نزیک کردنەوەی ڕوانگە جیاوازەکان دەسخۆشی دەکەین.

بەم حاڵەشەوە نیگرانین سەبارەت بە چڕ بوونەوەی گوتاری شەڕئەنگیزانە و تۆمەتبار کردنی لایەنی بەرانبەر بە خەیانەت، کە لە هەندێک بەیاننامە فەرمیەکاندا دەبینرێت.

ئێمە جەختمان لەسەر ڕۆڵێکی سازێنەرە، ڕوڵێک  کە  گفتوگۆ کردن بەهێز دەکات نەک لاواز. شایانی باسە ئیلهام ئەحمەد لەمدواییانەدا یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی سیاسەتدانانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بووە و هەڵویستەکانی ناوبراو لە زۆرینەی کاتدا دەرخەری هەڵویستی ئیدارەی خۆسەر بووە هەمبەر پێشهاتە ناوچەیی و ناوخۆییەکان.

News ID 225745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha