دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ ئەحمەد حاجی ڕەشید دەرکرد

دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌رکرد.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر که‌ ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانی پۆلیس کراوه‌ تێیدا هاتووه‌، ئێوه‌ ڕێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌سه‌رتانه‌ تۆمه‌تبار ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ده‌ستگیر بکه‌ن و بیده‌ن به ‌دادگاکه‌مان چوونکه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری له‌ دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌که‌دا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و شوێنی نیشته‌جێبوونی خراوه‌ته‌ڕوو، تۆمه‌ته‌که‌شی بۆ مادده‌ی ۲۲۶ له ‌یاسای سزادانی عێراقی گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

لە ماددەی ۲۲۶ لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە: "هەر کەسێک بەشێوەیێکی ئاشکرا سووکایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حکوومەت، دادگاکان، هێزە چەکدارەکان یان هەر دەستەیێکی نیزامی‌ و دەسەڵاتێکی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیێکی فەرمی‌ و نیمچە فەرمی بکات، سزا دەدرێت بە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبس کردنی یاخود غەرامە کردنی".

News ID 225690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha