کوردپرێس: به‌گوێره‌ی نووسراوێکی دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر که ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانی پۆلیس کراوه تێیدا هاتووه، ئێوه ڕێگه‌تان پێدراوه و له‌سه‌رتانه تۆمه‌تبار ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ده‌ستگیر بکه‌ن و بیده‌ن به دادگاکه‌مان چوونکه له فه‌رمانگه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری له دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه.
هه‌ر له نووسراوه‌که‌دا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و شوێنی نیشته‌جێبوونی خراوه‌ته‌ڕوو، تۆمه‌ته‌که‌شی بۆ مادده‌ی ۲۲۶ له یاسای سزادانی عێراقی گه‌ڕاندۆته‌وه.
لە ماددەی ۲۲۶ لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە: "هەر کەسێک بەشێوەیێکی ئاشکرا سووکایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حکوومەت، دادگاکان، هێزە چەکدارەکان یان هەر دەستەیێکی نیزامی و دەسەڵاتێکی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیێکی فەرمی و نیمچە فەرمی بکات، سزا دەدرێت بە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبس کردنی یاخود غەرامە کردنی".
Your Comment