بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌وباره‌وه له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که "پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی لیستی کاندیده‌کان ته‌واو بووه و درێژ ناکرێته‌وه".
موهه‌نه‌د مسته‌فا ده‌ڵێت: "هه‌نگاوی دووه‌م بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی کاندیده‌کان له نووسینگه‌کانی کۆمسیۆن له پارێزگاکان و دواتر ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانی و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان".
ڕاشیگه‌یاند که "هه‌ر یه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ناوخۆ، ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی، هاوکات ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان، و وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینی ده‌که‌ن و ماوه‌ی ۱۵ رۆژیش ده‌خایه‌نێت".
بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می ۲۰۲۵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌ستپێکردووه.
Your Comment