بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادمیر پووتین له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سکای نیوز عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به ئێران ڕایگه‌یاند: مۆسکۆ پشتیوانی له مافی ئێران ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌مه‌به‌ستی ئاشتیانه"، ئاماژه‌ی بۆ ئاماده‌یی ڕووسیاش کرد، بۆ پێشکه‌ش کردنی پاڵپشتی پێویست له‌م بواره‌دا.
پووتین به ئاماژه‌دان به ڕێڕه‌وی دانوستان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران وتی: "ئێمه پێمان وایه ئێران مافی خۆیه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه به‌کاربهێنێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین پاڵپشتی پێویست پێشکه‌ش بکه‌ین، هه‌ندێک ورده‌کاری هه‌یه که ده‌توانرێت یان پێویسته ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر بکرێت".
پووتین جه‌ختی کرده‌وه، ئێران چه‌ندینجار ڕایگه‌یاندوه که هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی چه‌کی ئه‌تۆمی نادات و: "ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیش به‌ڵگه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه که ئاماژه به‌وه بکات که ئێران خاوه‌نی ئه‌و جۆره چه‌که بێت یان هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی ئه‌و جۆره چه‌کی ئه‌تۆمییه بدات".
سه‌رۆکی ڕووسیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی دووپات کرده‌وه له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی کۆکوژی له هه‌ر شوێنێکی جیهان و ڕایگه‌یاند: "ئێران بڕیارنامه‌یێکی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمیی ده‌رکردوه، ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی ئه‌وپه‌ڕی گرنگییه و ده‌بێت به جددی وه‌ربگیرێت".
پووتین باسی له‌وه‌ش کردوه، مۆسکۆ چه‌ندینجار سه‌رکردایه‌تی ئیسرائیلی ئاگادار کردوه‌ته‌وه که ئێران به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمیدا نییه، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی وتوێژ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی ناوچه‌که و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی هاوبه‌ش کرده‌وه.
Your Comment