بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوایین هەڵویستیدا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ڕایگەیاند:"ئیسرائیل بە پشتیوانیی بێ سنووری ڕۆژئاوا هێرش دەکاتە سەر ئێران و غەززەی لەگەڵ زەوی تەخت کردووە و کەڵەگایی لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
ئەردۆغان وتیشی: لەڕاستیدا ئیسرائیل ئاگای لێ نییە چی دەکات. لەوانەیە لە داهاتوودا پەی بەو هەڵەیە ببات کە کردوویەتی، بەڵام دەترسین ئەوکاتە کار لە کار ترازابێت.
Your Comment