ئەردەن ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەکاندا کردەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەردەن ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەردەن بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە دوێنێ دەستیانپێکرد، ئاسمانی ئەردەن ئامادە نەبووە بەڕووی گەشتەکاندا بکرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی گەشتەئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە.

باسی لەوەش کردووە، پێشتر چەند وادەیەکیان بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە دیاری کردبوو، بەڵام بەهۆی مەرجە ئەمنییەکانەوە نەیاندەتوانی.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویشیاندا هەرێم و عێراق، بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.

News Code 225589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha