بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بەمشێوەیە:
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.
دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە، تاوەکوو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.
Your Comment