شەرع ئەرشیفی سیخوڕیی ئیسرائیل ڕادەستی ئەو ڕژێمە دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا بۆ نیشاندانی نیازپاکیی خۆی بە دۆناڵد ترەمپ ئەرشیفی سیخوڕی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەپشتبەستن بەسێ سەرچاوە ئاشکرایکردوه‌، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سووریا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ڕادەستکردنی ئەرشیفی ئیلی کۆهین سیخوڕی ئیسرائیلی، ئەوەش وەک نیشانەیێکی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان‌ و دروستکردنی متمانە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بەسەرکەوتویی ئۆپەراسیۆنێکی شاراوەی ئەنجامداوە، بەهاوکاریی لەگەڵ دەزگایێکی دیکەی هەواڵگریی، بۆ وەرگرتنەوەی ئەرشیفی فەرمیی سیخوڕی ئیسرائیلی ئێلی کۆهین.
ئیلی کۆهین، ئەلیاهو بن شاول کۆهین، جوولەکەیێک بووە و لە ئەسکەندەریەی میسر لەدایک بووە، لە خێزانێک کە لەساڵی ۱۹۲۴ لەشاری حەلەبی سووریاوە کۆچیان کردبوو، وەک سیخوڕێک بۆ مووسادی ئیسرائیل لە سووریا کاری کردووە، بە بەکارهێنانی ناوی کامێل ئەمین سابت کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەستەبژێری سیاسی و سەربازیی وڵاتەکەدا دروست کردوە، بەڵام دوای ئاشکرابوونی لە گۆڕەپانی مەرجە لە دیمەشق لەسێدارە درا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرچاوەیێکی ئەمنی سووریا و ڕاوێژکاری سەرۆکی سووریا و کەسێکی ئاگادار لە گفتوگۆ تایبەتەکانی نێوان هەردوولا پشتڕاستیان کردوەتەوە کە ئەرشیفەکە وەک ئاماژەیێکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن شەرعەوە خراوەتە بەردەم ئیسرائیل، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان‌ و بەدەستهێنانی متمانەی ترەمپ.

News ID 225480

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha