بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ٢٢٨ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێككخستووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان پیرۆزبایی سەرکەوتنی عێراقیان كردووە لە میوانداری کردنی لوتکەی عەرەبی.
چوارچێوەی هەماهەنگی هەروەها پێشوازیی لە ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، کە کۆتایی بە پاساوی بوونی تورکیا لە ناو خاکی عێراق دەهێنێت، هەروەها جەختیش لە گرنگی ڕەنگدانەوەی ئەو هەنگاوە كراوەتەوە لەسەر لە ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
Your Comment