بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەدجەعفەر قائیم پەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کراوە، حکوومەت بڕیاری داوە ئەم ساڵ کارتی کۆڵبەری بداتە دانیشتووانی سنووریی چەند ناوچەیێک، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لە پارێزگای کرماشان ۶۲ هەزار و ۵۰۰ کەس کارتی کۆڵبەریان پێبدرێت، بۆئەوەی بتوانن بازرگانیی سنووری بکەن و لە دەروازە سنوورییەکانەوە کاڵا هاوردە بکەن."
محەممەدجەعفەر قائیم پەنا وتیشی: "پێشبینی کراوە ئەو کەسانە ئەم ساڵ بەو کارتە کۆڵبەریانە بایی ۴۵۰ ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە بکەن."
Your Comment