بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە سعوودیە باسی لە سیاسەتی ئیدارەکەی بەرامبەر سووریا کرد و ڕایگەیاند، بڕیاری داوە سەرجەم سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، "تاوەکوو دەرفەتێکیان پێ بدات بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی پرشنگدار."
دوای ئەو بڕیارە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سوپاسی ترەمپی کرد و بڕیارەکەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە ناوبرد.
عەبدی نووسیوویەتی: "سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا. ئەو بڕیارە کاریگەرییێکی ئەرێنیی بۆسەر وڵاتەکە دەبێت. هیوادارین ئەو هەنگاوە سوودی لێوەربگیرێت بۆ سەقامگیریی زیاتر و بوونیاتنانەوەی وڵاتەکە و دڵنیابوون لەوەی سەرجەم سووریاییەکان داهاتوویێکی باشتریان دەبێت، چوونکە سووریا شیاوی باشترینە".

Your Comment