بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نووسیویەتی: "چەکدانانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ شارستانی هەمیشە سەرکەوتنە. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ورەچەرخانێکی گرنگە."
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوە و هاوتا تورکییەکەی کردووە و دەڵێت: "ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا کۆبوونەوەیەکی کرد و پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە. ئەمریکا، لە رێگەی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوامدا لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمانە لە ناتۆ. لە جیهانی مەدەنیدا، تیرۆر ئایندەی نییە."
پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە نێوان ۵-۷ ـی ئایاردا کۆنگرەی ۱۲ـی خۆی کرد، رۆژی ۱۲ـی ئایاریش رایگەیاند، بڕیاری "خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری" داوە.
Your Comment