وتەبێژی ئاکەپە:  لە چەند ڕۆژی داهاتوودا PKK خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) وردەکاری نوێی سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەو حزبە تا چەند ڕۆژی داهاتوو خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر چەلیک دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی کە بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی پرۆسەی نوێی چارەسەری لە تورکیا و پرسی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە وتی: "پێشبینی دەکەین پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی تیرۆریستی و دانانی چەک لە ماوەی چەند رۆژێکدا ببێتە کۆنکرێتی".

گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەدا، دوای خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادانانی پەکەکە، قۆناخەکانی دیکەی پرۆسەکە دەستپێدەکەن.

عومەر چەلیک ئاماژەی بە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆی تورکیا کرد و رایگەیاند، زلهێزە ئیمپریالیستەکان دەستکاری دۆخەکە دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان لە ناوچەکەدا، بەڵام تورکیا هەوڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە بە ئامانجی "تورکیایێکی بێ تیرۆر".

چەلیک، هێمای بۆ ئەوە کرد، ئامانجی تورکیایێکی بێ تیرۆر سیاسەتی کۆماری تورکیایە.

News ID 225365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha