بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە دەستدرێژیی بەردەوامی ئیسرائیل و بە ئامانج گرتنی سامانە ستراتێژییەکان و ژێرخانە سەربازی و ناسەربازییەکانی سووریا و درێژەی داگیرکاریی چەند ناوچەیێک لەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و جەختی کردەوە کە لە ئێستادا بۆ هەمووان ئاشکرا بووە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو ڕژێمە داگیرکەرە ڕووخاندن و وێران کردنی توانای بەرگریی و ژێرخانەکانی سووریایە وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ؛ بەو ئامانجەی کە بتوانێت پیلانگێڕییەکانی لەو وڵاتە و ناوچەکەش درێژە پێبدات و هاوکات درێژە بە ژینۆساید و داگیرکاری لە لوبنان و فەلەستین بدات.
بەقای ئاماژەی کرد بە بنەما نەگۆڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی سووریا وەکوو وڵاتەێکی سەربەخۆ دەکاتەوە و وتی: ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی سووریا پێویستی بە هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکەیە.
Your Comment