بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەم لەگەڵ دوو کۆمپانیای هەناردەکاری نەوت کردووە و ماوەیێکی زۆرە ئەو دوو کۆمپانیایە کار لەگەڵ ئێمە دەکەن و ئەوانیش هەندێک پێشنیازیان هەبوو، هەروەها لە پەیوەندییدا دەبم لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکان.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: "ئەو کێشانەی کە هەبوو چارە کران، بە بڕوای من کێشە هەر دەبێت، لەبارەی مووچەشەوە هەر کێشەیێک هەبێت، هەوڵی چارەکردنی دەدەین".
هەروەها گوتیشی: گەشبینم، بەڵام عێراقیش هەندێک کێشەی دارایی بۆ دروست بووە، ئەویش پەیوەستە بە نرخی نەوت و نرخی نەوت دابەزی ئەو ڕێژەی دانراوە لە بوودجەش جیاوازە، کێشەکە، کێشەیێکی داراییە هەوڵی چارە کردنی دەدەین".
Your Comment